کەشناسی هەرێم: پلەی گەرما لەحاجی ئۆمەران نۆ پلە لەژێر سفرەوەیە

  2024-02-27  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەشناسی هەرێم ئاشکرایکرد، پلەی گەرما لەحاجی ئۆمەران نۆ پلە لەژێر سفرەوەیە و خێرایی با کەمبوەتەوە.

بەشی پێشبینی لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ‌و پەڵە هەور دەبێت‌و خێرای (با)ش مامناوەند دەبێت، بەڵام لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی‌و کەرکوک‌و ئیدارەی گەرمیان هەندێکجار دەگاتە سەروی ٢٥ کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوێنێش بەرزترین ئاستی خێرایی ڕەشەبا لەناحیەی هەڵشۆ تۆمارکرا کە ١٠٠ کیلۆمەتر بوو لەکاتژمێرێکدا، دوای ئەویش لەئاکرێ ٩٤و لەبارزانیش ٩٠ کیلۆمەتر بوو.

ئەوەشیخستوەتەڕوو، نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ لەحاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە ٩ی ژێر سفرە، لەئامێدی یەک پلە ژێر سفرو لەسۆرانیش سفر پلەی سیلیزی دەبێت.

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە ڕونیشیکردەوە کە کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە، هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.


ڕیکلام