میدیای یه‌كێتیی رایگه‌یاند، تائێستا لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌نێردراوه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.
میدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه تا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه "وه‌زاره‌تی دارایی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق نه‌كردووه و چاوه‌ڕوانی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌كات بۆ ناردنی لیسته‌كه".
میدیای یه‌كێتیی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه "له‌ئێستادا لیستی مووچه له خه‌زێنه‌دایه و نه‌نێردراوه بۆ به‌غدا".
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت، "تائێستا به‌هۆی كۆنه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیران له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته بڕیاری كۆتایی له‌و باره‌وه‌یه نه‌دراوه".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی میدیای یه‌كێتیی، "چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژی یه‌كشه‌ممه بڕیار له‌وباره‌یه‌وه بدرێت".