تەندروستی عێراق: 2049 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

  2020-07-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، 2049 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 75 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ15هەزار و 229 پشكینینی دیكە لە تاقیگەكانی سەر بە وەزارەتەكەیان ئەنجامدراوە و بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا پشكینینی كۆرۆنایان بۆكراوە گەیشتووەتە 777 هەزار و 287 پشكنین .

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە 24 كاتژمێری رابردوودا 1997 كەسی دیكە  لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە .

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە لە پارێزگای هەولێر 42 كەس چاكبوونەتەوە و لە سلێمانی 33 كەس و لە دهۆك 12 كەس و لە كەركوك 94 كەس چاكبوونەتەوە .

بە گوێرەی داتاكانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، تا ئێستا 90 هەزار و 220 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 58 هەزار و 492 كەس چاكبوونەتەوە  بەوەش رێژەی چاكبوونەوە لە 64.8 %.

ژمارەی ئەو كەسانە كە بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە، تا ئێستنا گەیشتووەتە 3 هەزار و 691 كەس.



ڕیکلام