شەوی رابردوو لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ٨ کەس بیندار بوون

  2024-03-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای ناحیەی (شێخ تەویل) شەوی رابردوو هەشت برینداربوون.

هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لەسەر ڕێگای ناحیەی (شێخ تەویل) بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکەوە لە جۆری (نیسان پیکاب) شۆفێر و حەوت سەرنشینی ئۆتۆمبیلەکە برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو ، سەرجەم بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی شەهید (مەلا ئەحمەد کەلاری) لە باوەنور.

هاتووچۆی گەرمیان راشیگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆە دەستی پێکردووە


ڕیکلام