بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێم دەکات و لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمدا کۆدەبێتەوە.
بە پێی زانیاریەکان ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی سەردانی هەولێر دەکات و لە دەستپێکی سەردانەکەیدا لە چیای گۆڕەکی سنوری ئیدارەی سۆران بەشداری ئاهەنگی نەورۆز دەکات.
بڕیاریشە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆچارەسەرکردنی گرفتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە مانگەکانی داهاتودا.