بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کورستان، بەڕیوەبەرایەتییەکانی گومرگ ئاگادار دەکاتەوە سەبارەت بە بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندوو لە جۆرەکانی (مانگا، جوانەگا و گۆلک، مەڕ و بزن)، بەڕێژەی لە ٥٠٪.
لە نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کورستان، کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕیوەبەرایەتییەکانی گومرگ کراوە، ئاماژە بەوەکراوە کە بریارەکە لە رۆژی هەینی ٢٩ی ئادارەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو بۆ ماوەی یەک ساڵ کاری پێدەکرێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە، ٢٧ـی ئادار، ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد کە سەرۆکی حکومەت بە “مژدانە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم” وەسفی کرد، لە کاتێکدا بەهۆی بێ موچەیی و کێشە داراییەکان و هەڵاوسانی نرخەکانەوە خەڵکی بە باودۆخێکی خراپی داراییدا تێپەڕدەبن.
لە کۆی نۆ بڕیار، یەکێک لە بڕیارەکانی ئەنجومەنەکە کەمکردنەوەی رەسمی گومرگی لەسەر ئاژەڵی زیندووی هاوردەکراو بوو.