پەرلەمانتارێکی حزبی "تەقەدوم" ڕایدەگەیەنێت، سوورین لەسەر بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كان له وتووێژداین و دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان پۆسته‌كه یه‌كلاده‌كرێته‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی پێنج مانگ به‌سه‌ر لابردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ململانێی توندی لایه‌نه سوننه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌كه، بورهان ناسڕ په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی ته‌قه‌دوم له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند: وتووێژهكانمان له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و لایه‌نه‌كانی دیكه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به‌رده‌وامن و ته‌قه‌دوم مافی ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی هه‌یه و دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان سه‌رۆكی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵده‌بژێردرێت.
جه‌ختیكرده‌وه، تا ئێستا شه‌علان كره‌یم كاندیدی ته‌قه‌دومه بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵام ئاماده‌ن هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه كه له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕێككه‌وتنی له‌باره‌وه بكرێت، بۆ پۆسته‌كه كاندیدبكه‌ن.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لە لایەن دادگای باڵای فیدراڵییه‌وه به تۆمه‌تی ساخته‌كاری له پۆسته‌كه‌ی لادرا.
لە ئێستادا هەریەک لە مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، سالم عیساوی و شه‌علان كره‌یم بوون بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستنیشانكراون، پێشتر حزبی ته‌قه‌دوم جه‌ختیده‌كرده‌وه كه شه‌علان كره‌یم تاكه كاندیده بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بەڵام پێدەچێت ته‌قه‌دوم ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی ناوێكی دیكه بێت بۆ كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.