هاتووچۆی سۆران: كامێرای چاودێری خێرایی لە نێوان دوو گەرەک دادەنرێت

  2024-04-03  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لەبارەی دانانی كامێرای چاودێری خێراییەوە شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاویكردەوە، ئاگاداری شوفێران دەكەینەوە كەوا ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/4/3 كامیرای چاودێری خێرایی لە نێوان رێگای گەرەكی كانی و گەرەكی سەروچاوەی دیانا دادەنرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، رێژەی خێرایی دیاریكراو 60كم لە سەعاتێك دەبێت، داوا لە شۆفێران دەكەین پابەندی خێرایی دیاریكراوبن.
 


ڕیکلام