سەعدی ئەحمەد پیرە: دواخستنی هەڵبژاردن کارەساتە

  2024-04-03  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی یەکێتی رایدەگەیەنێت، دواخستنی هەڵبژاردن کارەساتە، سوورین لەسەر ئەوەی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئارامیی زیاتری هەرێمی کوردستان و پێشکەوتنی خزمەتگوزارییەکان و سەرجەم بوارەکان و هەلی کاری زیاتر، پێویستە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت. 

سەعدی پیرە وتیشی: هەرگیز یەکێتی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی نەکردووە و پێشتریش وتومانە سکاڵامان هەیە لەسەر یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامی دادگای فیدراڵی هەرچییەک بێت رێزی دەگرین. 

دەشڵێت: دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کارەساتە، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن.
 


ڕیکلام