بەکر حەمە سدیق: دەبێت ئاخرکەس پارتی باسی مووچە بکات

  2024-04-07  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەکر حەمە سدیق، پارێزەریی دۆسیەی مووچەخۆرانی هەرێم لە دادگای باڵای فیدڕاڵی دەڵێت، "ئێستا کەناڵ ٢٤ و رووداو زۆر هەوڵدەدەن پێدانی مووچە بکەن بە پیاوەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، لە راستیدا پیاوەتی ئەو نیە، ئەمە شورەییە عەیبە لە سیاسەتیشدا ئینسان ئەبێت شەرم بکات"

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، "دانی مووچە فەزیلەتی پارتی دیموکراتی کوردستان نیە دەبێت ئاخرکەس کە باسی مووچە بکات پاتی دیموکراتی کوردستانە، چونکە تا ئاخر نەفەس دژەیەتی ئەم بابەتەی کردوە هەموو دونیا ئەم ئەم راستە".

جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە، "لەئەنجامی بردنەوەی ئەم دۆسیەییە کراوم بە خائین و خۆفرۆش، لەکاتێکدا نەخائینم نەخۆفرۆش، باوک و باپیرانم لەناو خەباتی کوردایەتیدابوونە و خۆشم باجی بەعسی نەبوونم داوە".

باس لەوەشدەکات، پارتی زۆر هەوڵیدا “هەژماری من “ بسەپێنێت بەسەر مووچەخۆراندا بەڵام بۆی نەچووەسەر.


ڕیکلام