دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ڕسوماتی پشتگیری دەبەخشرێن

  2024-04-08  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: هەر دەرچوویەکی زانکۆ و پەیمانگاکان دەیەوێت ببێت بە چاودێری هەڵبژاردن لە رسوماتی پشتگیری دەبەخشرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات بەمەبەستی کارئاسانی بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببن بە چاودێر لە کۆسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

 ئەمڕۆ وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، لەپێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نوسراوێکدا کە واژووی د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە و پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزارەت و بڕیاریدا بە بەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ بوون بە چاودێر لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.


ڕیکلام