وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێویستە مامۆستایانی وانەبێژ تا هەفتەی داهاتوو داتاکانیان نوێبکرێتەوە و ئەگەر وا نەکەن بێبەشدەبن لە مافەکانیان.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە، سیستمی ئی پەروەردە لە ئێستادا کارایە بۆ نوێکردنەوەی زانیاری مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو.
دەشڵێت،" پێویستە تا ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی 15/4/2024، سەرجەم داتاکان نوێبکرێتەوە و هەر مامۆستایەکی وانەبێژ کە لە سیستم تۆمار نەکراوە یانیش داتای تەواو پڕنەکراوەتەوە، ئەوا پێویستەتۆمار بکرێن ، بۆیەش لە هەر کەموکوڕیەک بەرپرسیار دەبن".
لەئاگادارییەكەشدا هاتووە،" پێویستە مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خۆیان چێکی داتاکانیان لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەکارهێنەری سیستم بکەنەوە و ئەم بابەتە بە هەند وەربگرن، سیستم لەپاش داخستنی کارا ناکرێتەوە بۆئەو بابەتە".