کچێک لە زاخۆ نزیکەی نۆ هەزار دۆلاری دۆزیەوە و بە ئاگاداری پۆلیس گەڕاندیەوە بۆ خاوەنەکەی.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند: دوێنێ لە سەنتەری قەزای زاخۆ کچێکی تەمەن ٢٤ ساڵان هەشت هەزار و ٨٠٠ دۆلاری دۆزیوەتەوە دوای دۆزینەوەشی هێزەکانی پۆلیسی ئاگادار کردووەتەوە.
وتەبێژی پۆلیس راشیگەیاند ئەو کچە لەگەڵ برایەکی سەردانی بنکەی پۆلیسیان کردووە لە قەزای زاخۆ و لەو رێگەیەوە پارەکەیان بۆ خاوەنەکەی گەڕاندەوە.