لە ئۆپراسیۆنێکی نهێنی بەریتانیادا ١٠٠ داعش لە چیاکانی حەمرین کوژراون

  2020-07-19  | 
هێزەکانی بەریتانی و عێراقی لە ناوچەیەکی ئۆپراسیۆنەکان
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تیمێکی سەربازی هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا لە ئەشکەوتەکانی چەند ناوچەیەکی نزیک لە هەرێمی کوردستان١٠٠ چەکداری رێکخراوی داعشیان کوشتووە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە سیناریۆیەکی هاوشێوەی گەڕان بە دوای ئوسامە بنلادن لە چیاکانی تۆرابۆرا، تیمی قەناسەی سەر بە هێزە تایبەتەکانی ناو سوپای بەریتانیا ناسراو بە (ساس) بە دوای ئەندام و چەکدارانی رێکخراوی داعش لە ئەشکەوتەکانی ناوچە شاخاوییەکانی باکوری عێراق گەڕاون و ئەو ئۆپراسیۆنەش بووەتە هۆی کوژران ١٠٠ چەکداری ئەو ڕێکخراوە.

بە گوێرەی راپۆرتی ڕۆژنامەکە ئەو ئۆپراسیۆنانە بە جەنگی نهێنی ناسراون و ئامانج لێی کوشتن و ڕزگار بوونە لەو چەکدارانە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانی ساس بە شوێن ئەندامانی داعشەوە بوون، بە هاوڵاتییە بەڕەگەز بەریتانیاییەکانیشەوە، لەوحەشارگانەی کە لە ناوچە شاخاوییە دوورەدەستەکان خۆیان حەشار داوە و کردنە ئامانجیان لەڕێگەی چەکی قەناس یان فڕۆکەی جەنگی و تۆپی دوورهاوێژ و بۆردومانی ئاسمانی ورد.

ئۆپراسیۆنەکانیش بەزۆری لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگی جۆری تایفۆن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجام دراون.

لە لایەکی ترەوە چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری بەریتانیاوە ئاشکرایکردووە، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا دەیان شەڕ لە ناوچەکانی باکوری عێراق ڕوویانداوە و هەندێک ئۆپراسیۆنی نهێنیش بۆ سنوری سوریا ئەنجام دراون، بەو هۆیەشەوە زۆربەی چەکدارە داعشیە بەریتانییەکانی ناو ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوە کوژراون.

بە گوێرەی راپۆرتی ڕۆژنامەکە ئەو ئۆپراسیۆنانە بە جەنگی نهێنی ناسراون و ئامانج لێی کوشتن و ڕزگار بوونە لەو چەکدارانە.



بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە بە فشاری سەربازی و شەڕ، هێزەکانی پیادەی بەریتانیا و بە هاوبەشی لەگەڵ یەکە سەربازییەکانی کورد، چەکدارانی داعش ناچار کراون بە چوونە ناو چەند شوێن و ئەشکەوتی دیاریکراو، دواتر هێزە تایبەتەکانی ناسراو بە ساس لە قوبرسەوە هێنراون بۆ لەوبردنی ئەو چەکدارانە و چەند شەڕێکیان لە زنجیرە چیای حەمرین بووە، ئەو هێزە تایبەتەی بەریتانیا بە دەیان چەکداریان کوشتووە.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەشکراوە، هەندێک جار بەهۆی سەختی شەڕ و روبەروبوونەوەکانەوە، بانگهێشتی فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا کراوە بۆ بۆردومانکردنی ئەشکەوتەکان و ڕێگەخۆشکردن بۆ هێزە هێرشبەرەکان، تا بگەتە ئەشکەوتەکان، بۆ ئەو مەبەستەش فڕۆکەکان بۆمبی ئاراستەکراوی لێزەریان ناوە بە ئەشکەوتەکانەوە و دواتر هێزەکانی سارس و هێزە کوردییەکان ناوچەکەیان بە تەواوی کێوماڵ کردووە.

ڕۆژنامەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاشکرایکردووە، دوای هێرشەکانی مانگی ئازار، لە مانگی ئایاریشدا پێج شەڕی دیکە ڕوویداوە لە ناوچەکە و ، سوپای بەریتانیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تیا بەکارهێناوە و هەندێک لە شەڕەکان بەشێوەی پچڕ پچڕ تا مانگی حوزەیرانی ڕابردوو بەردەوام بووە.

هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری بەریتانیاوە ئاشکرایکردووە، هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی بەهۆی بوونی هاوکاری و ڕێنیشاندەرەکانی سەر زەوی ناوچەکە، هێرشە ئاسمانییەکانی زۆر بە وردی ئەنجامداوە و هیچ زیانێکی گیانی لە ڕێزی هاوڵاتی مەدەنی ناوچەکان نەبووە و بە دڵنیاییەوە لەناو کوژراوەکانی داعشدا هاوڵاتی بەڕەگەز بەریتانی هەبوون، کە پێشتر لەڕێگەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانییەوە تونراوە چاودێری بکرێن و شوێنەکانیان دیاری بکرێت و دواتر لەڕێگەی پشکنینی (DNA ) وە توانراوە بە تەواوی بناسرێنەوە.

بە گوتەی سەرچاوەکەی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا هۆکاری ئەو ئۆپراسیۆنە تایبەتانە لە دژی چەکدارانی داعش لەو ناوچانە، بۆ ئەوە بووە جارێکی تر نەتوانن شوێن پێیەک لە ناوچەکە بۆخۆیان جێگیر بکەن.

بە گوێرەی زانیارییە فەرمییەکانی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ، هێزی ئاسمانی بەریتانی بۆمبی ئاراستەکراو بە لێزەر و موشەکی هیلفایەر و چەندین جۆر تەقەمەنی پێشکەوتووی دیکە لەهێرشەکانی بۆسەر چەکدارانی داعش بەکارهێناوە.



ڕیکلام