ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەئێستادا حکومەتی عێراق داوای داهاتی ناوخۆ دەکات، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە 24-4-2024ەوە بەبڕیاری ژمارە 250 وەزارەتی دارایی هەرێمی ڕاسپاردوە بۆ ڕادەستکردنی داهاتی نەنەوتی بەپێی یاسای ئیدارەی ماڵی، بەڵام ئەوە 18 ڕۆژ بەسەر ئەو بڕیارەدا تێپەڕیوە داهاتی نانەوتی هێشتا نەخراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی عێراق.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژماره (٢٢٤ و موحدتها ٢٦٨/اتحادیه/٢٢٣) كه ٢١/٢/٢٠٢٤ له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌رچوو، خاڵی یه‌كه‌می ده‌قی بڕیاره‌كه سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی پابه‌ندكردووه به ئه‌نجامدانی (ته‌وتین)ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌بانكه حكومیه فیدراڵیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم".
سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت، "لێره‌دا حكومه‌تی هه‌رێم (هه‌ژماری من)ی ده‌ست پێكردووه له‌بانكی ئه‌هلی و ده‌ڵێ ئه‌مه ته‌وتینه، حكومه‌تی فیدراڵیش ده‌ڵێ بانكی TBI كه بانكی حكومیه ده‌ست به ته‌وتین ده‌كات، هه‌رێم ده‌ڵێ ته‌وتین هه‌ژماری منه و بانكی TBI هاتۆته ناو پرۆژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم! ".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕو،"خاڵی سێیه‌می بڕیاری دادگای فیدراڵی ڕاده‌ستكردنی داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتیه، له‌ئێسته‌دا حكومه‌تی عێراق داوای داهاتی ناوخۆ ده‌كات، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له ٢٤/٤/٢٠٢٤ ه‌وه به‌بڕیاری ژماره (٢٥٠) وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی ڕاسپاردووه بۆ ڕاده‌ستكردنی داهاتی نانه‌وتی به‌پێی یاسای ئیداره‌ی مالی، به‌ڵام ئه‌وه ١٨ ڕۆژ به‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌دا تێپه‌ڕیوه داهاتی نانه‌وتی هێشتا نه‌خراوه‌ته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق".
ده‌شڵێت، "ئه‌م دوو بابه‌ته ته‌وتین و داهاتی نانه‌وتی جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیه كه هێشتا ده‌ستی پێ نه‌كردووه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه، "بڕیاره‌كه‌ی دادگا له‌خاڵی یه‌كه‌م به‌ده‌ق نوسراوه (تمویل رواتب المنتسبین فی الاقلیم بعد التوطين، وعدم تمویلها عن طریق القروض).واته ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوای ته‌وتین، كاتێك ته‌وتین ده‌ست پێده‌كات و داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ست ده‌كرێ پێدانی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت به‌لیست كه ته‌وتین ته‌واوكرا ئیدی له‌ڕێی بانكه‌وه موچه ده‌درێت به‌مه‌رجێك وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم مانگانه لیسته‌كان له‌واده‌ی خۆی بنێرێ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق تاكو ئه‌وانیش بانكه‌كان پاره‌دار بكه‌ن و موچه بخرێته سه‌ر حسابی موچه‌خۆران".