بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، ١٠ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و بەوەش کۆی گشتی چاکبووان لە پارێزگاکە گەیشتووەتە ٢٦٦ کەس.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی٧ی٢٠٢٠، ١٠ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 ، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئەو ١٠ تووشبووە کراوە تا ئەو کاتەی کە ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەرچووە و دواتر بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک راشیگەیاند، بە چاکبوونەوەی ئەو ١٠ نەخۆشە، کۆی گشتی چاکبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک گەیشتووەتە ٢٦٦ کەس و لە ئێستادا تەنها ٦٠ نەخۆش لە نەخۆشخانە ماون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.