دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند،  لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی ( ئینتەرپول ) بە فەرمانی دادوەر توانرا گەورە قاچاخچیەکی بازرگانیکردن بەمرۆڤ دەستگیرکرا
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هێزەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای ئاڵۆگوڕی زانیاری هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی ( ئینتەرپول ) بە فەرمانی دادوەر توانرا لەرۆژی ٢٠٢٤/٥/١٢ گەورە بازرگانێکی قاچاخچی و بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە، بەناوی (ب،ک،م) ناسراوە بە (دووپشک) دەستگیربکات و ڕادەستی یاساکرا.
ئاماژەی بەوەشداوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەدات بە هاوڵاتیان هیچ کەسێک لەسەرووی یاساوە نی یە، هێزەکانی ئاسایش بەردەوام ڕووبەڕووبەری تۆمەتباران دەبنەوە لەپێناو دابینکردنی ئارامی  و سەقامگیری بۆ هەمووان.
دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی ( ٥ )لە یاسای ژمارە ٢٨ی ساڵی ٢٠١٢ دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.