حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان رادەستی دیوانی چاودێری دارایی عێراق.

  2024-06-07  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەپێی نووسراوێکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران حکومەتی هەرێم رازی بووە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ڕادەستی دیوانی چاودێری عێراق بکات.

بە پێی نوسراوەکە، سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتی هەرێم داوای ئامادەکردنی لیستی ناو و تەواوی وردەکاری لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی لە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ کردووە کە ڕادەستی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و فیدڕاڵ بکرێت، بە مەبەستی وردبینی و چارەسەر کردنی شایستە داراییەکانی ئەو هێزانە.

لە نوسراوە فەرمیەکەدا، داوا کراوە هەریەکە لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، پێشمەرگە، یەکەکانی 70 و 80، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی، فەرماندەی بەرگری و فریا کەوتن، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی نەوت و گاز لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کاری پێویست ئەنجام بدەن تایبەت بە ئامادەکردنی ناو و تەواوی وردەکاری لیستی مووچەکانیان و ڕادەستکردنی بە دیوانی چ اودێری هەرێم و عێراق بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەی سەرجەم ئەو هێزانە.

لە بەشێکی نووسراوەکەدا هاتووە،" ئامادەکردن و ناردنی لیستی مووچەی مانگی ئایاری ساڵی 2024 بە پێی لیستی فەرمی کە ناوی سیانی و مووچەی بنەڕەتی و تەواوی دەرماڵە و لێبڕینەکانی پێویست لە خۆبگرێت بۆ هەژمارکردنی مووچەی هەر کارمەندێک و ناردنیان بۆ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری، پاش وردبینی کردنیان لەلایەن یەکەکانی وردبینی ناوخۆ یاخود گەنجینەی تایبەتمەند بە هەر دام و دەزگایەک، کە پێشووتر بە شێوەی لیستی بە کۆد بۆیان نێردراوە."

 


ڕیکلام