لە عێراق سەرجەم بنكەكانی بەرگریی شارستانی دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

  2024-06-21  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی عێراق، سەرجەم بنكەكانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگاكان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشی ئاستی (ج) بۆ هەر ئەگەرێكی كەوتنەوەی ئاگر لە وەرزی گەرمای هاویندا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەرگری شارستانی پارێزگاکانی عێراق کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری ناوخۆ فەرمانی بە سەرجەم بنکەکانی بەرگری شارستانی پارێزگاکان کردووە بۆ ماوەی سێ مانگ بخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری ناوخۆ فەرمانی بە تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگاكان كردووە بۆ هەر حاڵەتێكی كەوتنەوەی ئاگر وەڵامی خێرایان هەبێت و بەپەلە بگەنە شوێنی رووداوەكان.

 

 

 


ڕیکلام