تورکیا هێرشی ئاسمانیی لە قەندیل ئەنجامدا

  2024-06-22  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
درەنگانی ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سنوری بناری قەندیل هێرشی ئاسمانیی لەڕێی فڕۆکەی جەنگییەوە ئەنجامدوە و بە چڕی گوندی سڵێ و گوندی ئێندزەی بۆردومان کردووە.

بەپێی وتەی هاوسەرۆکی شارەوانی قەندیل لە هێرشەکەی ئەمشەودا زیانی گیانی نەبووە بەڵام زیانی زۆری بە ژینگە و سروشتی ناوچەکە گەیاندووە.

ماوەی چوار ڕۆژە بە چڕی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی بناری قەندیل بۆردومان دەکات، بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیاش لە هێرشەکاندا ٤ گەریلای پەکەکە شەهید بوون.

تورکیا ئاماژەشی بەوەداوە کە هێرشەکان بەردەوامدەبن بەمشێوەیەی ئێستا و خاوبوونەوە تێیدا ڕوونادات


ڕیکلام