نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی هێڵی گواستنەوەی وزەی تورکیا عێراقی کردەوە دوای پەکخستنی بۆ ماوەی بیست ساڵ.
سودانی لەڕێی بازنەی تەلەفیزیۆنیەوە، بە ئامادەبونی وەیزری کارەبا، هێڵی کارەبای تورکی عێراقی، لەڕێی وێتسگەی کەسک لە خۆرئاوای موسڵ کردەوە، بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ ناوچەکانی باکور.
سودانی ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبای کردووە، بە تایبەت ئەوانەی لە کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی وزەی کارەبا لەناوچەی باکور کاردەکەن، دوای ئەوەی توانیان بەکاری بەردەوامیان وێستگەی لاوەکی و هێڵی گواستنەوە دابمەزرێنن و لەگەڵ لایەنی تورکی لێکگەیشتن بکەن.
هێڵە نوێیەکە (٣٠٠) مێگاوات کارەبا لە تورکیاوە دەگوازێتەوە بۆ عێراق، بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ پارێزگاکانی، نەینەواو سەڵاحەدین و کەرکوک لەکاتی بارگرانی وزەدا.