بانکی رەشید رایگەیاند، بڕی 200 ملیۆن دینار وەک قەرز دەدەنە ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت یەکەکانی نیشتەجێبوون بکڕن.
بانکی رەشید لەبارەی پێدانی قەرزی نیشتەجێبوونەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دووبارە دەست بە پێدانی قەرز دەکەنەوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت یەکەی نیشتەجێبوون بکڕن.
ئاماژە بەوەش کراوە، قەرزەکە بە دوو جار دەدرێتە هاوڵاتیان، قۆناغی یەکەمی قەرزەکە پێش دەستپێکردنی مامەڵەکردنەکەیە و قۆناغی دووەمیش دوای تەواوکردنی گرێبەستەکە و رێکارەکانە.
باس لەوەش کراوە، ئەو کەسەی قەرزەکە وەردەگرێت پێویست ناکات گرێبەستی فرۆشتن پێشکەش بکات و قەرزەکە لەلایەن لقەکانی بانکەکەوە دەدرێت بە هاوڵاتیەکە.