پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو هیچ جۆرە رووداوێكی تەقەكردن و برینداربوون بە فیشەك لە سنووری بەش و بنكەكانمان رووینەداوە و تۆمارنەكراوە.
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكیدا دەڵێت، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەچەند ماڵپەڕو پەیجێکی سۆشیال میدیا و کەناڵی تەلەفیزیۆنییەوە هەواڵی ڕووداوێکی تەقەکردن و بریندارکردنی دوو هاوڵاتی لەلایەن ئەفسەرێکی هێزەکانی کۆماندۆوە لەگەڕەکی زێڕینۆکی شاری سلێمانی بڵاوکرایەوە، بەڕێوەبەرایەتیمان وەک ئەرکی سەر شانی خۆی ، بە پێویستی دەزانێت هاوڵاتیان دڵنیا بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت ، شەوی ڕابردوو هیچ جۆرە ڕووداوێکی تەقەکردن و برینداربوون بەفیشەک لەسنووری بەش و بنکەکانمان ڕووینەداوەو تۆمارنەکراوە.