پارێزەری ئەڵمانی "جان سترۆ" تەمەن 36 ساڵ، لەوکاتەی تەمەنی 20 ساڵان بووە، بەردەوام بینەری بەرنامەی "کێ ملیۆنێک دەباتەوە" بووە.
بەشێوەیەک بینەری سەرجەم زنجیرەکانی بووە بە درێژایی ئەو 15 ساڵە کە ژمارەیان 1407 زنجیرەیە.
هەروەها لە دەرەوەی بەرنامەکەش هەزاران زانیاری کۆکردووەتەوە و خۆی ئامادەکردووە بۆ ئەوکاتە کە داواکاری بەشداربوون پێشکەش دەکات.
بەم شێوەیە توانی وەڵامی سەرجەم پرسیارەکان بە دروستی بداتەوە و ببێتە خاوەنی یەک ملیۆن یۆرۆ.