شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان

  2020-07-20  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەمەبەستى تاوتوێکردنى کارى هاوبەش لە ناوچە جێناکۆکەکان، لە هەولێر شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆبوونەوەدان.

ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکى باڵاى وەزارەتى بەرگرى عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە لە هەولێر بۆ تاوتێکردنى پرسى کارى هاوبەش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لەکۆبوونەوەدان، دەیانەوێت میکانیزمێک بۆ پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییە ئەمنیانەى  لە دواى ساڵى 2017 وە لە سنورى پارێزگاکانی دیالە، سەڵاحەدین ، کەرکوک، نەینەوا، ناوچەی گەرمیان و خانەقین دروستبوون.

بەپێى زانیاریەکانى (تۆڕى هەواڵى ژیان) هەرچەندە رێکەوتن کراوە لەسەر هەماهەنگى هاوبەش و ئۆپەراسیۆنى هاوبەش و کارى هاوبەشى هیزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لەوناوچانە، بەڵام تائێستا میکانیزمى چۆنێتە جیبەجیکردنى دانەنراوە و لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى هەردولادا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت لەگەڵ تاوتویکردنى هێڵى دابەشبوونى هێزەکان.

پیشتریش قارەمان شێخ کەمال جێگرى سوپا سالارى پێشمەرگە بۆ تۆڕى هەواڵى ژیانى ئاشکراکرد، چەند لێژنەیەک بۆ جیبەجێکردنى ئەو پرسە لەنێوان وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگرى عێراق پێکهێندراوە و لیژنەکان کارادەکرێنەوە بۆئەوەى  میکانیزمێکى گونجاو بۆ بەڕێوەبردنى ئەو شوینانە دابندرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژى رابردوودا چەند هێزێکى سوپای عێراق لە ناوچەی قوڕیچای، کە دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی دیالە، سەڵاحەدین جێگیربوون، لەوسنورە مانەوە و نەکشانەوە، ئەوەش نیگەرانى هێزى پیشمەرگەى لێکەوتەوە و بەفەرمى دواى کشانەوەیان کرد، بەڵام دواتر هەردولا لەسەر بەڕێوەبردنى ئەو ناوچانە بەهاوبەشى رێککەوتن.
داڕشتنەوە: شادان حەسەن



ڕیکلام