ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زانیاری نوێ لەسەر ئەو پارەیە ئاشکرا دەکات کە وەزارەتی دارایی عێراق رەوانەی هەرءێمی کوردستانی دەکات و دەڵێت، "مانگانە ١٠٠ ملیار دینار لە کۆی موچە کەمکراوەتەوە!".
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراوی ئاشکرای دەکات، "موچەی مانگی حەوت نزیک بە ٦٠٠ ملیار دیناری لێ بڕدراوە، هێشتا بۆ موچەی مانگی حەوت بڕیاری سەرف کردنی موچەی سەربازی نەدراوە".
ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەو ٥٤٩ ملیار دینارەی نێردراوە لەسەر لیستی موچەی مانگی ٧ نێردراوە بۆ موچەی مەدەنی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ مانگی هەشت دوای لێبڕینی زیادەو جیاوازی لیستەکان و دوو موچە، ئەوەی ماوە هێشتا بڕیاری سەرف کردنی موچەی سەربازی مانگی ٧ و ٨ نەدراوە".
دەشڵێت، "بۆ مانگی ٦ موچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و خانەنشینان و کەم ئەندامان ٦٥٣ ملیار دینار هاتووە، بۆ مانگی ٨ بڕی ٥٤٩ ملیار دینار هاتووە، واتە بۆ هەر مانگێک نزیک بە ١٠٠ ملیار دینار لەموچە کەمکراوەتەوە!".
لەبارەی تەوتینەوە سۆران عومەر باسی لەوەشکرداوە، "بابەتی تەوگین و نەوت و داهاتی نانەوتی گرفتێکی دیکەیەو بێ چارەسەر ماوەتەوە، تەوگین چارەسەرە بۆ کێشەی لیستەکانی موچە کەحکومەتی هەرێم ئامادە نیە ئەنجامی بدات، داهاتی نەوت و ناوخۆ ڕادەست ناکات تاکو بودجەی بەکارخستن و بودجەی وەبەرهێنانمان بۆ بێت".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لەسەرئەوەدەکاتەوە، "سەرەڕای ناوی دوو موچەو تەعینی تازە لەلیستەکان کە چارەسەری نەکردوە، دەمێکە هاوارەکەین کێشەی لیستەکانی موچە جدیەو چاکی بکەن، هەموو مانگێک ئەم زیاد کردنە نائاساییەی موچە ڕاگرن دوو موچە ببڕن، تێبینیەکانی چاودێری دارایی هەرێم و بەغدا چاک بکەن".