بۆ جێبەجێکردنى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو، بەڕێوەبەرانى گشتى خانەنشینى و دەستەبەرى کۆمەڵایەتی، حکومەتى فیدراڵ و حکومەتى هەرێم کۆبوونەوە
وەزارەتى دارایی حکومەتى عێراق بڵاویکردەوە، بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەمزە، بەڕێوەبەرى گشتیی فەرمانگەى یاسایی لە وەزارەتى دارایی و بە ئامادەبوونى فارس عیسا، بەرپرسى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەڕێوەبەرانى گشتى خانەنشینى و دەستەبەرى کۆمەڵایەتیی هەردوو حکومەت بەڕێوەچووە و گفتوگۆ کراوە لەبارەى چۆنییەتى جێبەجێکردنى یاساى خانەنشینى یەکگرتووى عێراق بەسەر خانەنشینانى هەرێمى کوردستاندا.
لهلایهكی دیكهوه بهپێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی ههرێم، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى بڕگە و ماددەکانى یاساکە کراوە لەوانە جیاوازیى تەمەنى خانەنشین و پاداشتى کۆتایی خانەنشینى لە نێوان هەردوولا کراوە.
باسی لهوهشكرد"بە گوێرەى هەموارى یاساى خانەنشینى عێراق، تەمەنى خانەنشینى لە عێراق 60 ساڵ و لە هەرێمى کوردستان 63 ساڵە، هەروەها پاداشتى کۆتایی خانەنشینى بۆ فەرمانبەرى شارستانى لە عێراق 12 مانگ مووچە و لە هەرێمى کوردستان شەش مووچەیە".
بهپێی وتهی سهرچاوهكه، تا گەیشتن بە ئەنجامێک لەسەر جێبەجێکردنى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو لە هەرێمى کوردستان، گفتوگۆ و کۆبوونەوەکان بەردەوامییان دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بهشێك له خانەنشینانى هەرێمى کوردستان مووچەى مانگى تەمموزیان بەهاوتاکراوى لەگەڵ عێراق وەرگرت.