باژێڕوانانی بزووتنەوەی گۆڕان: پێویستە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بە زووترین کات تەواو بکرێ

  2024-09-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی باژێروانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، "پێویستە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بە زووترین کات تەواو بکرێ".

ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی باژێڕوانانی بزووتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان بەڕێوەچوو و لە راگەیەنراوێکدا بڵاویانکردەوە کە " پاڵپشت بە بڕیاری دوەمین کۆنفرانسی نیشتمانی و دەستوری ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان، پێویستە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بە زووترین کات تەواو بکرێ، هەڵبژاردنی خانە و رێکخەر لە یەک کاتدا و بە یەک پاکێج ئەنجام بدرێ، هەر کەسێک بە دانان یان پێشێڵکردنی دەستور بۆ هەر کار و ئەرکێک دانرابێ یان دابندرێ جڤاتی نیشتمانی رەتی دەکاتەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، " دەستوری ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان بنەمای کاری سیاسی و رێکخراوەییمانە و دوای دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان لەلایان رەوانشاد نۆشیروان مستەفا داندراوە، پاراستنی ئەرکی رێکخراوەیی و سیاسی و حەخلاقی و نیشتمانی و یاساییمانە و لەم روانگەیەوە پێشێڵکردنی دەستوور رەتدەکەینەوە و رێکاری یاسایی و سیاسی دەگرینەبەر بۆ جێبەجێکردنی دەستور".