وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا وادەی دابەشکردنی مووچەی ئاشکرا نەکردوە و کاتەکەی نادیارە، بەڵام دەڵێت" ئەگەر بەغدا تەواوکاری مووچە بنێرێت دابەشی دەکەین".
میدیایی یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە بەغداوە بەڵێندراوە ئەمڕۆ یان سبەی تەواوکاری مووچەی مانگی هەشت رەوانە بکرێت، لەگەڵ ناردنی پارەکە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە رادەگەیەنێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، "حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی پێشکەشکردنی لیستی مووچەی مانگی هەشت و نۆ زۆرینەی داواکارییەکانی بەغدای جێبەجێکردووە، بەڵام روون نییە بەغدا چەند بڕە پارە رەوانە دەکات".
ئەمە لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو گوژمە پارەی لەلایەن بەغداوە بۆ نێردراوە کە بڕەکەی ٧٥٥ ملیار دینارە و بۆ تەواوکاری مووچە پێویستی بە ٩٩٨ ملیار دینار هەیە