سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە دۆخی رۆهەڵاتی ناوڕاست دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵا و دەڵێت، "ئەم پێشھاتانە مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکەن"
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکی ئاماژەی بەوەداوە: بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لە پێشهاتە سەربازییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەئامانجگرتنی سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی و یاوەرانی دەڕوانین. پرسە و سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری شەهیدان دەکەین و هاوخەمیانین.
دەشڵێت: ئەم پێشهاتانە مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکەن. هۆشداری دەدەین کە بەردەوامیی ئەم دۆخە تەنیا کارەسات و ماڵوێرانیی زیاتری بۆ هەموو لایەک بەبێ جیاوازی لێ دەکەوێتەوە. بۆیە داوا لە هەمووان دەکەین بە دانایی و دانبەخۆداگرتن، ڕێگە لە تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزن.