مەڵبەندی 3ـی یەکێتی: هەژماری من رەتدەكەینەوە و لەگەڵ تەوتینی مووچەین

  2024-10-03  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەڵبەندی 3ـی یەکێتی لە هەولێر ڕایگەیاند، "نەدانی موچەی فەرمانبەران و مامۆستا و پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە و خانەنشینان، تاوانێکی دیکەی ئاشکرای کابینەکانی پارتیە"

مەڵبەندی 3ـی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر ڕایگەیاند، ئەوەی بەرامبەر فەرمانبەران كرا لە ساڵی 2014 تاكو ئێستا لە دواكەوتنی  مووچە، لە پاشەكەوتی زۆرەملێ، لە لێبڕینی مووچە، لە راگرتنی پلەبەرزكردنەوە، دەچێتە خانەی توندووتیژی ئابووری، بێگومان ئەوە لەدنیای پیشكەوتوودا بەتاوان سەیر دەكرێت. لەبەر ئەمە دونیابینینی ئێمە بەم جۆرەیە:

1- لەگەل تەوتینی مووچەین لە بانكە حكومییەكانی عیراق.
2- ھەژماری من رەتدەكەینەوە.
3- لەگەڵ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانین لەبەر ئەوەی بە یاسا دیاریكراوە و مافە.
4- پاشەكەوت و لێبڕین دەكەینە یاسایەك و دەیكەین بە قەرز لەسەر كابینەی 10ی حكومەتی ھەرێم.
5- لەگەل ھاوتاكردنی مووچەین بۆ خانەنشینان و فەرمانبەران لەگەڵ ھاوپیشەكانیان لە عیراقدا.