جێگری سەرۆکی هەرێم و وەزیرەکانی گۆڕان ئامادەی دەستلەکارکێشانەوەن

  2024-10-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای بریارەکەی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ کشانەوەی لە حکومەت بەشیکی زۆر لە بەرپرسەکانی ئاماددەیان راگەیاندوە کە پابدەنی بڕیارەکەبن، بەڵام هێشتا دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە بڕیاری نەداوە

بەشێک لە وەزیرەکانی گۆڕان ئامادەی دەستلەکارکێشانەوە لەوانە، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی ھەرێم، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری، کوێستان محەمەد وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی، بەپێی زانیارییەکان،  تا ئێستا دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەی بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەو پابەند بوون بە بڕیارەکەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەداوە.

جگە لە وەزیرەکانی، گۆڕان لە حکومەتە خۆجێیەکانیش دەکشێتەوە، لەوانە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، جێگری پارێزگاری سلێمانی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، جێگری سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، جێگری سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین

سەرچاوە: درەو