یەکێتی لە گەرمیانەوە دەست بە گۆڕانکاری دەکات

  2024-10-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پاش هەڵبژاردن یەکێتی چەندین بەرپرسی دیاری گەرمیان لە پۆستەکانیان دوردەخاتەوە کە هاوڵاتیان نیگەرانن لە ئەدای کارەکانیان

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی هەواڵی ژیان کەوتوە، یەکێتی ئەو بەرپرسانە دوور دەخاتەوو کە هاوڵاتیان گلەیان لێیان هەیە ، سەرەتا لە کەرتی پەروەردەوە دەستپێدەکات، لەوانەش  مامۆستا دارا ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیان و مامۆستا عەدالەت بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی کەلار و مامۆستا ئیسماعیل  بەڕێوەبەری پەروەردەی کفری.

ئەم گۆڕانکارییە بەردەوام دەبێت دوای هەڵبژاردن سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکان دەگرێتەوە.