دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتوو: ڕێکاری یاسایی دژی ساختەکاری هەڵبژاردن دەگرینەبەر

  2024-10-22  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای راگەیاندی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشیک لەو حزبانەی لە دەنگەکانیان ناڕازین دەڵێن ساختەکاری کراوە، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "ڕێکاری یاسایی دژی ساختەکاری هەڵبژاردن دەگرینەبەر".

دەقی راگەیەندراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان:

دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەدواداچون دەکات بۆ ئەو هەواڵانەی کە باس لە ساختەکاری دەکەن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا، بۆ ئەم مەبەستە بەردەوام لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان لە هەماهەنگیداین بۆ گەیشتن بە ڕاستیەکان و کاری پێویست.

بێگومان لای ئێمەش ئەو تێبینیە کراوە لەو زیادی و کەمییەی دەنگەکان کە جێگای سەرنجن، لەئەگەری گەیشتن بە ئەنجامی بوونی ساختەکاری، ڕێکارە یاساییەکان دەگرینەبەر و لەمافی دەنگدەران خۆش نابین.


ڕیکلام