کاندیدێکی دەرچووی یەکێتی بۆ پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی هەنگاوی کرداری دەستپێکردوە بۆ داخستنی هەژماری من و تەوتنکردنی مووچەی فەرمانبەراب
شنیار ئەنوەر کاندیدی دەرچووی یەکێتی بۆ پەرلەمانی کوردستان دەڵیت: ئەوەی دەیڵێین جێبەجێی دەکەین، ئیتر کاتی ئیشە، هەڵبژاردن تەواو بوو، ئەمرۆ کاک بافڵ یەکەم هەنگاوی کرداری دەستپێکرد بۆ ئەرشیفکردن و داخستنی “هەژماری رەشمار” و هەنگاوەکانی تەوتین دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە: من دڵنیام ئەوانەی دەنگیان پێداوین شانازی بەدەنگەکەیانەوە دەکەن، ئەوانەشی حزبۆکە و حزبی فەیسبوکیان تاقیکردەوە پەشیمان ئەبن.
دەشڵێت: ئەو یەکێتی یە رۆشت بەرەی خەڵک بەربدات بۆ هیچ حزبێک و بۆ هیچ پۆستێک. یەکێتی لەگەڵ ئازارەکانی خەڵکە، هەتا کۆتایی بەخۆسەپێنی نەهێنێ راناوەستێ.
لە کۆتایشدا دەڵێت: ئەوە ئێمە دەستمانپێکرد و خوداش پشتیوانیمان بێت.