ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان ناوەرۆكی كۆبوونەكەی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرا كرد

  2020-07-20  | 
کۆبوونەوەی نێوان شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان ئاشكرایكرد، كۆبوونەوەیان لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە بە مەبەستی بەهێزكردنی هەماهەنگی و هاوكاریی بووە لە بواری دژایەتیكردنی تیرۆر .

لە بەیاننامەیەكدا فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لیژنەی هاوبەشی باڵای نێوان فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنور بەڕێوە چووە .

لە بەیاننامەكەدا هاتووە "بەشداربوانی كۆبوونەكەوە گفتوگۆیان كردووە دەربارەی بەهێزكردنی هەماهەنگی و هاوكاریی لە بواری ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و داخستنی ئەو كەلێنانەی نێوان هێڵەكراوەكانی نێوان هێزەكانی پاسەوانی هەرێم و سوپای عێراق ".

هەروەها لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا جەختیكراوەتەوە لە دۆزینەوەی ئالیەتی كاری ناوەندیی هاوبەش و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ئەمنی هاوبەش لەو ناوچانەی كە جێی بایەخی هەردوولان .

ئەو بەیاننامەیەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر شاندی باڵای وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوە .



ڕیکلام