شارەزایەکی بواری گەردووناسی پێشبینی خۆی بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەخاتەڕوو دەڵێت، "ساڵی داهاتوو یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە ١ی ئازاری ٢٠٢٥ دەبێت".
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی بڵاویکردوە، ساڵی داهاتوو یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە ١ی ئازاری ٢٠٢٥ دەبێت، چونکە ڕۆژی ٢٨ی شوبات، لە کاتژمێر٠٣:٤٤:٤٣بەرەبەیان مانگ نوێ دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە: بۆ ئێوارەی ڕۆژی ٢٨ی مانگی شوبات، مانگ دەبینرێت، بۆ ڕۆژی ١ی مانگی ئازار یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت
بەپێی پێشبینی سالار حاجی، جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ ساڵی داهاتوو لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٥ بۆ ٣١ مانگ دەمێنێتەوە، چونکە ڕۆژی ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٥ لە کاتژمێر١٣:٥٧:٤٧دوای نیوەڕۆ مانگ نوێ دەبێتەوە.