وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستوەردان بكات بۆ راگرتنی هەڕەشەكانی ئیسرائیل، عێراق دانی بەخۆیدا گرت لە بەكارهێنانی ئاسمانی بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتێكی درواسێ.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، عێراق پایه‌یه‌كی سه‌قامگیرییه له ناو وڵاتانی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌یدا، له ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه زۆرترین پابه‌ندی تێدایه به بنه‌ماكانی میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "په‌یامی قه‌واره‌ی ئیسرائیل بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، به‌شێكه له سیاسه‌تێكی سیستماتیكی بۆ دروستكردنی تۆمه‌ت و بیانو به ئامانجی فراوانكردنی ململانێكان له ناوچه‌كه‌دا".
باسلەوەشدەکات، "په‌نابردنی عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌و په‌رۆشیه‌وه دێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن ڕۆڵی خۆی له پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌جێبهێنێت، هه‌روه‌ها پێویستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕاگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه و لوبنان، قه‌واره‌ی ئیسرائیل پابه‌ند بكات به وه‌ستاندنی توندوتیژییه به‌رده‌وامه‌كانی ناوچه‌كه و ده‌ست له ده‌ركردنی هه‌ڕه‌شه‌كان هه‌ڵبگرێت".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕوونیشیكرده‌وه، "عێراق دانی به‌خۆیدا گرت سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ئامانجگرتنی وڵاتێكی دراوسێ، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی ده‌ستێوه‌ردانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه بۆ ڕاگرتنی ئه‌م ڕه‌فتاره شه‌ڕانگێزانه‌یه كه پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای بنه‌ماكانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێكده‌هێنن".