سودانی بۆ بەشار ئەسەد: ئاسایش و سەقامگیری سووریا پەیوەستە بە ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە

  2024-12-01  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەشار ئەسەد سەرۆككۆماری سوریا و محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە پەیوەندیەكی تەلەفونیدا دواین پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاوتوێکرد

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، محمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا ئەنجامدا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ئێستای سوریا و هاوکاری هاوبەشی نێوان سووریا و عێراقیان تاوتوێ کرد.

 

لای خۆیەوە سودانی جەختی لەوە کردەوە، کە ئاسایش و سەقامگیری سووریا پەیوەستە بە ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە و کاریگەرییان لەسەر ئاسایشی هەرێمی هەیە.