ئیداری خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان نەخشە رێگای سوریای نوێ رادەگەیەنێت

  2024-12-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێشخەرییەک بۆ دۆخی نوێی سوریا رادەگەیەنێت و داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی هێزەسیاسییەکان دەکات

دەقی ئەو هەنگاوە دە خاڵەی کە ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاندوە:

١-پارێزگاریکردن لە یەکێتی خاکی سوریاو پاراستنی لە هێرشی تورکیاو بەکرێگیراوەکانی.
٢-راگرتنی پرۆسە سەربازییەکان لەتەواوی خاکی سوریاو دەستکردن بە دیالۆگی نیشتمانی فراوان.
٣-گرتنەبەری هەڵوێستی لێبوردەیی و دورکەوتنەوە لە گوتارە رق و کینەو پارێزگاریکردن لە رەنگاورەنگی گەلی سوریا، لەسەر بنەمای دیموکراسیەکی دادپەروەرانە.
٤-ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی بەپەلە بە بەشداری هێزە سیاسیەکان بۆ یەکخستنی دیدەکان لەبارەی قۆناغی داهاتوو.
٥-بەشداری چالاکی ژنان لە پرۆسەی سیاسی.
٦-دابەشکردنی سامانی وڵات بەشێوەیەکی دادپەروەرانە، بەوپێیەی موڵکی تەواوی گەلی سوریایە.
٧-زامنکردنی گەڕانەوەی خەڵکی رەسەن و کۆچپێکراوان بە زۆرەملێ بۆ ناوچەکانیان و، پارێزگاریکردن لە میراتی کلتوری و کۆتایهێنان بە سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافی.
٨-جەختکردنەوە لە بەردەوامی روبەڕوبونەوەی داعش بۆ زامنکردنی نەگەڕانەوەی، بەهاوکاری لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
٩-کۆتایهێنان بە دۆخی داگیرکاری و وازهێنان لەگەلی سوریا بۆ بڕیاردانی لەئایندەی خۆی و، جێبەجێکردنی بنەمای هاوسێیەتی باش.
١٠-پێشوازی لەڕۆڵی بونیادنەرانەی وڵاتانی عەرەبی و نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرجەم هێزە نێودەوڵەتیە کاریگەرەکان دەکەین لەکاروباری سوریا، هانیان دەدەین رۆڵێکی ئەرێنی چالاک بگێڕن لە نزیکردنەوەی دیدو بۆچونەکان، بۆ زامنکردنی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و راگرتنی دەستوەردانە دەرەکیەکان لە سوریا.