تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاکردەوە

  2020-07-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 2706 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 92 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە .

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 18 هەزار و 416 پشكنین لە تاقیگەكانی سەر بە وەزارەتەكەیان كراوە، بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی كە لەسەرەتای سەرهەڵدانی فایرۆسی كۆرۆناوە پشكنینیان بۆ ئەنجامدراوە گەیشتووەتە 844 هەزار و 218 كەس .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە پارێزگای هەولێر 61 كەس چاكبوونەتەوە و لە سلێمانی 50 كەس و لە دهۆك 11كەس و لە كەركوك 87 كەس چاكبوونەتەوە

بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی تەندروستی لەوەتەی كۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووتەوە، 99 هەزار و 865 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 67 هەزار و 147 كەس چاكبوونەتەوە و 4042 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .



ڕیکلام