نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوەوە

  2020-07-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت و نەوتی ئەمریكی لە بازاڕەكانی جیهان بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەى بەرچاویان بەخۆوە بینیوە .

بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 23ى تەمموزى 2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 44 دۆلار و 44 سەنتە لە كاتێكدا دوێنێ 43 دۆلار و 96 سەند فرۆشراوە، هاوکات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش کە بە تەکساس ناسراوە گەیشتە 42 دۆلار و هەشت سەنت .

هەرچەندە مانگی ئازار بەهای نەوت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵە بە نەوتی برێنتەوە كرا و بەهای نەوتی ئەمریكیش گەیشتە سفر دۆلار بەڵام ماوەیەكە بەهۆی رێگەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت  بۆ كەمكردنەوەی هەناردەكردنی بەرهەمەكانیان بەهای نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كردووە بەراورد بە مانگەكانی پێشتر.



ڕیکلام