نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزى

  2020-07-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی بەیانی ئەمڕۆ هەینى 24ى تەمموزى 2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 33 سەنتە لە كاتێكدا دوێنێ بە  44 دۆلار و 44 سەنت فرۆشراوە، هاوکات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش کە بە تەکساس ناسراوە بە 40 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەى پێوەکراوە.

هەرچەندە مانگی ئازار بەهای نەوت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵە بە نەوتی برێنتەوە كرا و بەهای نەوتی ئەمریكیش گەیشتە سفر دۆلار بەڵام ماوەیەكە بەهۆی رێگەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت  بۆ كەمكردنەوەی هەناردەكردنی بەرهەمەكانیان بەهای نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كردووە بەراورد بە مانگەكانی پێشتر.



ڕیکلام