سه‌رۆكی لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لە بارەى دابەشکردنى موچە له قوباد تاڵه‌بانی و وه‌زیری دارایی هەرێمى پرسیوە رایانگەیاندووە، حكومه‌ت پاره‌ی پێویستی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه بۆ پێدانی موچه له‌پێش جه‌ژن
زیاد جەبار سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری دارایی و ئابوری له‌په‌رله‌مانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، به‌پێیئەو بەدواداچونەى کردوویەتى له‌پێش جه‌ژندا حكومه‌ت ناتوانێت موچە دابەش بکات،به‌بیانووی ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ دابینكردنی موچه.
ناوبراو لە دیدارێكیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا وتیشی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ی كه پشكی هه‌رێمی كوردستان یان شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌ڕابردوودا به چه‌ند قۆناغێك هاتووه و ئێستا هیچ شتێك له‌وه نییه، بۆیه حكومه‌ت بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ناتوانێت پاره‌ی موچه به‌م نزیكانه دابین بكات.
هەروەها ئاماژەى بەوەشکردووە، لە قوباد تاڵەبانى و وەزیرى دارایى پرسیوە هه‌موو وه‌ڵامه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی پێویستی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه بۆ مووچه له‌پێش جه‌ژندا .
ڕاشیگه‌یاند، وەک سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌و مه‌جاله‌ی خۆیداده‌توانێت وه‌ڵام بداتەوە. ته‌نها قسه‌یه‌كى له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه له فرۆشی نه‌وت ده‌درێت به وه‌زاره‌تی دارایی ، ده‌چێته‌سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی ئه‌ویش له سێ مانگی ڕابردوودا پاره‌یه‌كی ئه‌وه‌نده كه‌م خراوه‌ته به‌ر ده‌ستی ، له مانگی 4، 5، 6 دا حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان، له فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان283 ملیار دیناریان خستۆته به‌ر ده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی.
لە بارەى فرۆشتنى نەوت زیاد جەبار دەڵێت، "ئاگام له‌فرۆشی نه‌وت نیه، به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌یه زیاتره له‌وه‌ی خراوه‌ته سه‌ر حسابی دارایی"، هاوکات ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بێت و بتوانێت چاكسازی له سه‌رچاوه‌كانی داهاتدا بكات چاكسازی له خاڵه سنورییه‌كان داهاتی ناوخۆ و باج و ڕسومات و فرۆشتنی نه‌وت كه له هه‌مووی گرنگتره پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان بكات، من دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت هه‌موو مانگێك له‌كاتی خۆیدا موچه بدات.
داڕشتنەوە: شادان حەسەن