سەدر ستایشی هێزە ئەمنیەكانی وڵاتەكەی دەكات

  2020-07-24  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رابەری رەوتی سەدر، ستایشی رۆڵی هێزە ئەمنیەكان دەكات و داواشیان لێدەكات ئاسایشی میوان و دیبلۆماتەكان لە وڵاتەكەیدا پارێزراوبن.

لەدوای رزگاركردنی هێلا میڤیس، ژنە چالاكوانی ئەڵمانی لە بەغدا موقتەدا سەدر سوپاسی هێزە ئەمنییەكان دەكات كە توانیویانە چالاكوانە رفێنراوەكە ئازاد بكەن.

رابەری رەوتی سەدر لە توێتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هیواشیخواست ئەو رووداوانە دووبارە نەبنەوە و  سەرجەم میوان و نێردە دیبلۆماسیەكان پارێزراوبن و ئاسایشیان بۆ دابین بكرێت. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێكدا هێلا میڤیس، ژنە چالاكوانی ئەڵمانیان لە بەغدا ئازادكرد  كە لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە لە ناوچەی كەڕادەی بەغدا رفێنرا بوو. 

ئەو چالاكوانە ئەڵمانیە لە بوارەكانی كلتور و رۆشنبیریدا كاردەكات و بەڕێوەبەری بەشی كلتورییە لە پەیمانگای "Goethe-Institut Irak"ی ئەڵمانی لە عێراق.


ڕیکلام