دهۆك؛ دوو هاوڵاتی لە ئاودا خنكان

  2020-07-24  | 
کاتی دەرهێنانەوەی تەرمی هاوڵاتیەکان
دۆسیە:  دهۆک
 مازن شنگالی
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە ناحیەی زاویتەی سەر بە قەزای دهۆك دوو هاوڵاتی لە ڕووبارێكدا خنكان، تەرمەكانیشیان لە ئاوەكەدا دەرهێندراونەتەوە.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند، ڕوداوەكە لە گوندی بێنارینكێی سەر بە ناحیەی زاویتە بووە وە ئەو دوو هاوڵاتیەی خنكاون تەمەنیان لە نێوان 20 و 30 ساڵ دایە و خەڵكی پارێزگای دهۆكن .

ناوبراو وتیشی تیمەكانیان توانیویانە تەرمی ئەو دوو هاوڵاتیە دەربێنن و ڕەوانەی پزیشكی دادی لە دهۆك كراون .یەكێك لەو دوو هاوڵاتیەی گیانیان لەدەستداوە پۆلیسە و بە مەبەستی گەشتكردن روویان لەو ناوچەیە كردووە.  



ڕیکلام