نرخى دراو نەوت لە بازاڕەکاندا

  2020-07-25  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت و نەوتی ئەمریكی لە بازاڕەكانی جیهان بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیوە و نرخى دراویش بە بەرزى مایەوە.

بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 25ى تەمموزى 2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەى پێوەکراوە، هاوکات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش کە بە تەکساس ناسراوە بە 41 دۆلار و 34 سەنت فرۆشراوە .

هاوکات  جەبار گۆران  وتەبێژى  بازاڕ دراو لە سلێمانى نرخى دراوە بیانیەكانى بەکاتى کردنەوەى بازاڕ بۆ (تۆڕى هەواڵى ژیان) ئاشکراکرد، کە  بەم شێوەیە مامەڵەیان پێوەکراوە.

100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 124 هەزار و 100 دینارە .

100 یۆرۆ بە 142 هەزار و 600 دینارە .

100 پاوەن بە 155 هەزار و 500 دینارە .

100 لیرەى تورکى بە 18 هەزار و 250 دینارە .

100 هەزار تمەن بە پێنج هەزار 930 دینارە .



ڕیکلام