كەجەكە لەبارەی شوێن و كاتی لەناوبردنی چەكی گەریلا راگەیەندراوێكی دیكەی بڵاوكردەوە

  3   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نوسینگەی ڕاگەیاندنی كەجەكە، لەبارەی وردەکاریی و کات و شوێنی مەڕاسیمی لەناوبردنی چەک لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی كەجەكە..

مەڕاسیمی لەناوبردنی چەک، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی 11ـی تەمووز، کاتژمێر 8:00 بۆ 9:00 بەڕێوەدەچێت، شوێنی دیاریکراو ئاشکرا ناکرێت، بەڵام پاس دابینکراوە و هەموو بەشداربوان دەگەیەنێتە شوێنێک نزیک لە شوێنی دیاریکراوی مەڕاسیمەکە، بۆ ئەو مەبەستەش لە (هۆتێل ئاشوور) لە شارۆچکەی دوکان ئامادە بن.

بەشداربوون پێویست بە هیچ خۆتۆمارکردنێکی پێشوەختە ناکات، بەڵام پێویستە باجی تایبەتی ڕۆژنامەوانیی و ناسنامەتان پێ بێت و خۆتان بناسێنن، لەو شوێنەی کە بۆی دەبرێن بۆ ڕووماڵکردن، مەڕاسیمەکە لە شاشەیەکی گەورەوە نیشان دەدرێت، هەروەها دەتوانن بە خواستی خۆتان دیمەن و دەنگی خامی مەڕاسیمەکە بەدەستبهێنن، ئەو شوێنە کارەبای لێ دەبێت، بە هۆکاری ئەمنیی ناتوانن لێدوان لە ئەندامانی گرووپەکە وەربگرن، بەڵام قسەکردن لەگەڵ چاودێرەکان ئاساییە.


ڕیکلام