بانکی رافیدەینی عێراقی لە واشنتن گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای K2 Integrityی ئەمریکی واژۆ دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکى بانکی رافیدەین، واژۆکردنەکە لە باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن دی سی ئەنجامدراوە .
بانکی رافیدەین ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی رێککەوتنەکە، ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە پاکێجێکی گشتگیری خزمەتگوزاری دەداتە بانکی رافیدەین، لەوانەش، بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، جێبەجێکردنی سیستمەکانی پابەندبوون بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێت، هەروەها بەهێزکردنی ژێرخانی چاودێریی بانکە عێراقییەکان.