وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویكردەوە لە 24 كاتژمیری ڕابردوودا 2862 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 72 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە .
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ماوەی 24 كاتیژمێری رابردوودا 2049 كەسی دیكە فایرۆسەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە .
تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕوونیكردووەتەوە، ڕێژەی چاكبوونەوە گەیشتووەتەوە 68.2 %
بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی تەندروستی عێراق، لە هەولێر 109 كەس دیكە چاكبوونەتەوە و لە سلێمانی 18 كەس و لە كەركوك 117 كەس چاكبوونەتەوە .
تەندروستی عێراق ڕوونیكردووەتەوە ئەمڕۆ 15 هەزار و 788 كەسی دیكە پشكنینیان بۆ كراوە و بەو پێیەش لەوەتەی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە تا ئەمرۆ 895 هەزار و 187 كەس پشكنینیان بۆ كراوە .
لەوەتەی كۆرۆنا لە عێراق بڵابووەتەوە، 107 هەزار و 573 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 73 هەزار و 317 كەس چاكبوونەتەوە و 4 هەزار و 284 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .